كاوە عەبدوڵڵا: سلێمانی تووشی قەیرانێكی یاسایی بووە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، پارێزگای سلێمانی لە بۆشاییەكی یاسایی و سیاسیدا دەژیت، ئەوەیش بە هۆی یەكلانەكردنەوەی پۆستی پارێزگاری ئەو شارەیە.
سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی (كاوە عەبدوڵڵا)، لەبارەی گرفتی پارێزگای سلێمانییەوە، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، "بەپێی دەستوور و یاسا، دەبێت ئەنجوومەنی پارێزگا لەناو خۆیاندا پارێزگار و سەرۆك و جێگری پارێزگار هەڵبژێرن، ئەوانیش سەرۆكی ئەنجوومەن هەڵدەبژێرن، چونكە ئێستا سلێمانی تووشی قەیرانێكی یاسایی بووە، ئەم پارێزگارەیش كە دانراوە بە یاسای 152-ی ساڵی 1969 بووە كە ئەو یاسایە لە هەرێمی كوردستاندا كاری پێ ناكرێت، بۆیە هەر كارێكیش كراوە نایاساییە".
(كاوە عەبدوڵڵا) زیاتر ڕوونی كردەوە، بابەتی یەكلانەبوونەوەی پارێزگاری سلێمانی، پەیوەندی بە بابەتی سیاسی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە هەیە، چونكە باوەڕی بە ئاڵوگۆڕ نییە، لەبەر ئەوەی ئەگەر بەپێی یاسا بێت، گۆڕان پارێزگاری سلێمانی دەبات و مافی خۆیەتی ئەو پۆستە وەربگرێت".
دەشڵێت، "ئێستا سلێمانی لە قەیراندایە، ئەنجوومەن ئاگاداری كارەكانی پارێزگا نییە و بە تاكڕۆیی كارەكان دەكرێن".
كارزان هەورامی




