٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان.. بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  هەردوو مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان و، ئامانجیش لێی ئاساییکردنەوەى پەیوەندى نێوانیانە.

بەرلە نێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نووسینگەی تایبەتی (نێچیرڤان بارزنی) هەردوو مەکتەبى سیاسیى پارتىی دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان، بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانى) و (کۆسرەت ڕەسووڵ) کۆ بوونەتەوە.
شاندى پارتى پێک هاتووە لە، (فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد و جەعفەر ئێمینکی)، شاندی یەکێتییش، (مەلابەختیار، قادر حەمەجان، ئەرسەلان باییز و ڕەفعەت عەبدوڵڵا)-ن.
شیاوی باسە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانى)، لەگەڵ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا لە سلێمانی کۆ بوونەوە و بڕیاریان دا، لیژنەیەک پێک بهێنن بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانیان و پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوانیان، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای هەرێم و ناوچەکە بە گشتی.
KDP.info
 

هەواڵی پەیوەندیدار