٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێنج كچی دیكەی ئێزدی لە دەست داعش هەڵاتن و گەییشتنە چیای شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.INFO- ئەمڕۆ پێنج كچی دیكەی ئێزدی لە دەست چەكدارانی داعش هەڵاتوون و گەییشتوونەتە چیای شنگال، بڕیاریشە بگەڕێندرێنەوە نێو كەسوكارەكانیان لە سنووری پارێزگای دهۆك.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال (قاسم سمێر)، بە KDP.INFO-ی راگەیاند، پێنج كچی ئێزدی لە دەست چەكدارانی داعش لە گوندی رەمبوسی رایان كردووە و خۆیان گەیاندووەتە چیای شنگال، ئێستایش لە ماڵی هاووڵاتییەكن و باری تەندروستی و دەروونییشیان باشە.

(قاسم سمێر) گوتیشی، ئەو كچانە دووانیان خەڵكی گوندی تلقەسەب و سێیەكەی دیكەیش خەڵكی گوندی كۆچۆن و شەوی رابردوو لە دەست چەكدارانی داعش رایان كردووە و ئێوارەی ئەمڕۆیش خۆیان گەیاندووەتە چیای شنگال.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە، كچەكان ناویان (لەیلا حەسەن قاسم)، (دلڤین خدر حەسەن)، (رووەیدا سالم بشار)، (سوعاد ئیبراهیم عاسی) و (میلاد قاسم عەبدوڵڵا)ـیە.
دەشڵێت، "ئێستا ڕەوشی ناوچەكە ئارامە و بە هیچ شێوەیەك هیچ شەڕێك ڕووی نەداوە و دوو كۆمەڵگەیش لە دەست ئێمەدان، ئەوانەیش كۆمەڵگەی دۆرگ و دۆلان".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار