٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرانسوا ئۆلاند: پێویستە توركیا بۆ پشتیوانی كۆبانی سنوور واڵا بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info   سەرۆكی فەرەنسا(فرانسوا ئۆلاند)و بە پێویستی دەبینێ توركیا سنوور بكاتەوە تا بتوانرێ هاوكاری و پشتیوانی بگەیەنرێتە كۆبانی. هاوكات داوایشی لەو وڵاتانە كرد كە لە نێو هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی نین، بەرەوڕووی داعش ببنەوە.
(فرانسوا ئۆلاند) ئەمڕۆ سێشەممە جەختی كردەوە، كردنەوەی سنوور لە لایەن توركیاوە بە ڕووی بەرگریكارانی كۆبانیدا، ئەوپەڕی پێویستییە. هاوكات داوایشی لەو وڵاتانە كرد كە لە نێو هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی نین، بەرەوڕووی هێرشەكانی داعش ببنەوە.
ئەوی دەڵێ بەرگریكارانی كۆبانی كوردی سووریان و گرینگە توركیا سنوور بەڕوویاندا بكاتەوە تا پشتیوانییان بگاتێ.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار