٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دوا خرا.. لایەنەكان ڕێك نەكەوتن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-kdp.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بە هۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگاوە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دوا خرا.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (مینا سامی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، پێشتر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دوا خرا بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی لوتكە لە نێوان لایەنەكاندا ئەنجام بدرێت بە مەبەستی رێككەوتن لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانییەوە، بەڵام دوێنێ كۆبوونەوەیەك لە نێوان پێنج لایەنی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا ئەنجام درا و ئەو پرسە باس نەكرا، لایەنەكانیش تا ئێستا نەگەییشتوونەتە رێككەوتن، بۆیە ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆبوونەوەكە دوا خرا.
(مینا) گوتیشی، كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی 23/10/2014 دوا خراوە، ئەمەیش بۆ ئەوەیە دەرفەتێكی دیكە بدرێتە لایەنەكان بۆ ئەوەی لەسەر پۆستی پارێزگار رێك بكەون.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تاوەكو ئێستا چەندین كۆبوونەوەی ئەنجام داون، بەڵام لەبەر ئەوەی هەر یەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانییەوە نەگەییشتوونەتە رێككەوتن، كۆبوونەوەكان دوا دەخرێن.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار