٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای کوردستان لە شاری دھۆک کۆ دەبنەوە.. سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا  دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ ھەردوو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی و ئەنجوومەنی رۆژئاوای گەل پەیەدە، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە و تێدا گفتوگۆ لە بارەی دوو خاڵ دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆkdp.info گوتی، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەردوو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان پەیەدە لە شاری دھۆک بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە لەبارەی دوو خاڵ، ئەوانەیش کارکردن لە رۆژئاوای کوردستان بە ھاوبەشی لەگەڵ دامەزراندنی ھێزێکی ھاوبەش بۆ رۆژئاوای کوردستان.

سەرچاوەکە زیاتر گوتی، دوای ئەو کۆبوونەوەیە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ ھەردوو ئەنجوومەن کۆ دەبێتەوە بۆ ئەوەی کێشەی نێوانیان چارەسەر بکات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار