وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاری كوردە.. بەڵێنتان پێ دەدەم تەنیا نین

هەولێر-KDP.INFO- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، سەرسامیی خۆی بە پێشڕەوی، خۆڕاگری و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە دەربڕی كە توانیویەتی لە بەرانبەر داعشدا سەركەوتن بە دەست بهێنێت و گوتی، "كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەیە هاوكاریتان بكات و بەڵێنتان پێ دەدەم كە تەنیا نابن".
سەرۆكی حكوومەتی هەر‌ێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە هەولێر كۆ بوونەوە و، دوای كۆبوونەوەكەیش هەریەكە لە سەرۆكی حكوومەتی هەر‌ێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (فلیپ هامۆند)، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا كرد.
له دیدارێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كاتێك ئه‌مڕۆ له به‌غدا بووه، هه‌ستی به هه‌بوونی كه‌شێكی ئه‌رێنی كردووه له ئه‌نجامی بڕیاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا و ناردنی وه‌زیره كورده‌كان بۆ به‌غدا، كه ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی لای به‌غدا دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا هه‌نگاو بنێت.
هه‌روه‌ها ستاییشی به‌ریتانیای بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا بۆ پێشوازیكردنیان له ئاواره و په‌نابه‌ران، كه وێڕای سنوورداریی تواناكانیش، به هانایانه‌وه چوون و داڵده و په‌نایان داون، كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش كردوون و زۆرێك له كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر كردوون. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی زیاتری ئاواره و په‌نابه‌ران بكات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی زستان، هاوكاری بكرێن.
ده‌رباره‌ی جه‌نگی دژی تیرۆریستانیش، ڕۆڵی پێشمه‌رگه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داعشدا به قاره‌مانیه‌تی له قه‌ڵه‌م دا، كه توانیویانه مه‌ترسیی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه و زۆر شوێن له ده‌ست تیرۆرستان ڕزگار بكه‌ن. هه‌روه‌ها داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاری و پشتگیریی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و تیرۆرستان له‌ناو به‌رن، له‌وه‌شدا هاوكار ده‌بن كه عێراق خۆی بتوانێت له بواری شاره‌زایی و پسپۆڕیی سه‌ربازیدا بچێته پێشه‌وه و كاراتر شه‌ڕی دژی تیرۆر بكات.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ش، ڕوونی كرده‌وه كه به‌ریتانیا خوازیاری په‌ره‌پێدانی هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه و به‌تایبه‌تیش به‌و هه‌موو پرس و بابه‌تانه‌وه پابه‌نده كه له دوایین سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ له‌نده‌ن باس كراون، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كاركردن له‌سه‌ر پلانی كردنه‌وه‌ی هێڵی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانی له نێوان له‌نده‌ن و هه‌ولێردا به‌رده‌وامه و هه‌وڵ ده‌درێت په‌له‌ی لێ بكرێت كه بۆ هه‌ردوولا سوودبه‌خش ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانی) سوپاس و پێزانینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌س به به‌ریتانیا كرد كه له ڕووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به تایبه‌تیش سوپاسی بڕیاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیای كرد كه پشتگیری له هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد. باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاوكاریی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، بۆیه پێویسیتی به هاوكاریی زیاتر و جددیتری نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تی كه خه‌ریكه په‌نابه‌رانی كۆبانێ و ئاواره‌ی زیاتری ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش ڕوو له هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا سه‌رۆكوه‌زیران باسی له دوابڕیاری هه‌رێمی كوردستان كرد به ناردنی وه‌زیرانی خۆی بۆ به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادیدا، وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی، كه دوای ئه‌وه‌ش شاندێكی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
لە سەرەتای كۆنگره ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکوه‌زیران ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ڕۆڵی بەریتانیامان کرد، لەمەڕ ئەو هاوکارییە سەربازی و مرۆییەی لە هەموو عێراق و هەر‌ێمی کوردستان دەیکات. ئاماژه‌ی بەوەش دا کە زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو پەنابەری ناوخۆی و دەرەوەمان هەیە و ئاشکرای کرد کە داوای هاوکاریمان لە بەریتانیا کردووە و سوپاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای کرد کە سەردانی هەر‌ێمی کوردستانی کردووە.
به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی بەریتانیایش (فیلیپ هامۆند) خۆشحاڵی خۆی لە یەکەم سەردانی خۆی بۆ هەر‌ێمی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشچوونە سیاسی و سەربازییەکان کراوە و لە دژی داعش هاتوونەتە پێش. گوتیشی پرسێکی مرۆی لە ناوچەدا هەیە و تاوتوێی هاوپەیمانییەتییەکی گەورەمان کردووە. هاوکات رایگەیاند کە لە تواناکانی پێشمەرگە بەرامبەر داعش سەری سووڕماوە و دووپاتی کردەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئامادەیە پشتیوانیی سەربازی و مرۆییی هەر‌ێمی کوردستان بکات. هه‌روه‌ها نەیشاردەوە کە هەرێم تەحەددای گەورەی لەبەردەمدایە، بەڵام گوتی دڵنیاتان دەکەمەوە کە لە ڕووبەرووبوونەوەی داعشدا بە تەنیا نابن.
هەر لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا (فیلیپ هامۆند) ئاماژەی بەوە دا ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەو وێنانەدەبینەوە کە لە کۆبانێ ڕوو دەدەن، بەڵام لە ئێستادا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پرۆژەیەکی درێژخایەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هەیە و هاوپەیمانەکان لە پڕۆژەیەکی هاوبەشدا دەیانەوێ گرووپی تیرۆریستیی داعش بنه‌بڕ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکوه‌زیرانی هەر‌ێمی کوردستان سوپاسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، بەڵام گوتیشی هەر‌ێمی کوردستان پێویستی بە چەکی قورسی وەکوو دژەتانک و هەلیکۆپتەر هەیە، چونکە دەبێ ئێمەش هاوشێوەی چەکەکانی داعشمان پێ بێت. هاوکات سەبارەت بە چوونی وەزیرەکانی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند: "بڕیارمان داوە وەزیرەکانمان بۆ بەغدا دەچن و دوای چوونی ئەوان کاتێک دیاری دەکرێت، بۆ ئەوەی ئێمەش بە شاندێكه‌وه بۆ چارەسەری کێشەکان دەچینە بەغدا."




