٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

6 ئۆتۆمبێل، بێدەنگیی کۆبانیی شکاند.. پلانی داعش بوو

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی- KDP.info-   بێدەنگیی کۆبانی زۆری نەکێشا و ئەمڕۆ دووشەممە، پلانێکی نوێی تیرۆریستانی داعش، بە تەقاندنەوەی 6 ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراو لە نێو کۆبانی، ئەو شارە ڕۆژێکی دی لە شەڕ بە ڕێ دەکا، بەڵام بە گوتەی چالاکوانان، زیانەکانی هێشتا  نەزانراون.
بەپێی بڵاوکراوەکانی چالاکوان(مستەفا عەبدی)، لە پێگەی تایبەتی لە فەیسبووک، تەقینەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی کۆبانی کە لە نێوەڕاستی شاردا بوون، لە ڕێی شەش ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراوەوە بوون و ئەم سەرلەبەیانییە لە سێ لای نیوەڕاستی شار تەقێندراونەتەوە.
ئەو ئاماژەیشی داوە کە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان و وڵاتانی عەرەب، چەند مۆڵگەیەکی داعشیان لە باشووری ڕۆژئاوای کۆبانی کردونەتە ئامانج.
(عەبدی) ڕوونی کردووەتەوە کە، ئۆتۆمبێلی یەکەم لە دەوروبەری بازاڕی هیلال تەقێنداوەتەوە.
ئۆتۆمبێلی دووەم لە دەوروبەری مزگەوتی حاجی ڕەشاد تەقێندراوەتەوە.
ئۆتۆمبێلی سێیەم لە دەوروبەری دەستگای بەکاربردنی ڕۆژئاوای کۆبانی تەقێندراوەتەوە.
ئۆتۆمبێلی چوارەم لە ڕۆژئاوا و هیی پێنجەم لە باشوور و هیی شەشەمیش لە ڕعژهەڵاتی شار لە نزیک سەنتەری شار تەقێندراونەتەوە.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار