٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەقینەوەیەك لە كەركووك 17 قوربانیی لێ كەوتنەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-kdp.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەقەینەوەیەك لە شاری كەركووك ڕووی دا و لە ئاكامدا 17كەس بوونە قوربانی كە شەشیان پۆلیسن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاساییشی كەركووك (فەرهاد حەمەعەلی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەكی قادسییەی شاری كەركووك ماتۆڕسكیلێك تەقییەوە و لە ئاكامدا هاووڵاتییەك شەهید بوو و 16-ی دیكەیش بریندار بوون كە زەرەروزیانێكی زۆریش بەر ماڵ و دوكانی هاووڵاتیانی شوێنەكە كەوتووە و چەند ئۆتۆمبێلێكیش سووتاون.

(فەرهاد) گوتیشی، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون، كە شەشیان پۆلیس بوون و خۆشبەختانە برینی زۆرینەیان سووكە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار