میلادینۆف: به‌شداریی جیددیی كوردستان له حكوومه‌تی عێراقدا ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی

هەولێر-KDP.info- له دیدارێكی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بارودۆخی عیراق و جموجۆڵی تیرۆریستان و دواپێشهاته مه‌یدانی و ئه‌منییه مه‌ترسیداره‌كان و، بارودۆخی سووریا و كۆبانی تاوتوو كران و، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان، خرانە بەر باسەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازی له به‌ڕێز نیكۆلای میلادینۆف نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی عیراق و جموجۆڵی تیرۆریستان و دواپێشهاته مه‌یدانی و ئه‌منییه مه‌ترسیداره‌كان و، بارودۆخی سووریا و كۆبانی تاوتوو كران و، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان، خرانە بەر باسەوە. هه‌روها باس له پێویستیی به‌رده‌وامی و فراوانكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ پێشمه‌رگه كرا و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چه‌كی قورس و مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه.
ڕه‌وشی مرۆیی و بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له كوردستان به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه تیایدا جه‌خت له پێویستیی به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرایه و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونی كرده‌وه ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران پێویستی به ئاواڕدانهوهی زۆر جیددی‌تری عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تی كه وه‌رزی زستان و سه‌رما به‌ڕێگاوه‌یه و ئه‌گه‌ر كاری باشتر له‌مباره‌یه‌وه نه‌كرێت، بارودۆخه‌كه سه‌خت و دژوارتر ده‌بێت و ڕه‌وشی مرۆیی له كه‌مپه‌كاندا خراپتر ده‌كات، چونكه به توانا سنوورداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، ناتوانرێت وه‌ك پێویست هاوكاریی ئاواره‌كان بكرێت.
له دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا كرا و، به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه دوای دانوستاندن و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن، سوپاسی هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی به‌ڕێز نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی و UNی كرد كه به‌رده‌وام هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای داوه. هه‌روه‌ها پێشوازی له پێشنیاری شانده‌كه كرد كه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره كورده‌كان، سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانی به‌غدا بكات. لای خۆیه‌وه (میلادینۆف) ڕوونی كرده‌وه كه به‌شداریی جیددیی هه‌رێم له حكوومه‌تی عیراقدا ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق.




