پارتی و گۆڕان كۆ بوونه‌وه

سلێمانی-KDP.INFO- لە کۆبوونەوەی شاندی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕاندا، هەر بە پێوست زانرا كورد گوتارێكی هاوبەشی بۆ قۆناخەكە هەبێت و یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد بپارێزرێ، جەختیش لەسەر كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حیزبە كوردستانییەكان كرایەوە بۆ تێپەراندنی قەیرانەكان و گرینگیی به‌شداریی هه‌مووان له بڕیارە چارەنووسازەكاندا.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندێكی باڵای پارتیی دیموكراتی كوردستان كه له جێگری سه‌رۆكی پارتی(نێچیرڤان بارزانی) و (فازڵ میرانی) سكرتێر و (هوشیار زێباری، ئازاد به‌رواری، مه‌حموود محه‌م،ه‌د و عێزه‌ددین به‌رواری) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پێكهاتبوون، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له سلێمانی كرد و له لایه‌ن ڕێكخه‌ری گشتی(نه‌وشیروان مسته‌فا) و (عومەری سەیدعەلی، جەلال جەوھەر، محەممەد تۆفیق ڕەحیم و ئاكۆ محه‌ممه‌د) ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌كه‌وه، پێشوازییان لێ كرا.
له كۆبوونەویەكدا باسی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی کوردستان و شەڕی تیرۆر و ژێرخانی ئابووری کرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشی عێراق و بەشداریی کورد لە حکوومەتی تازه‌دا و چوونی وەزیرە کوردەکان بۆ بەغدا، باس له‌و کۆبوونەوەیەش کرا کە بڕیارە سبەی دووشەممە 13/10/ 2014 لە ھەولێر لە نێوان ھەر پێنج لایەنەکەی كوردستاندا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و وه‌رگرتنی دوابڕیار له‌مباره‌یه‌وه، ئەنجام بدرێت.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان و چۆنیه‌تیی هاوكاریكردنیان بە تایبەتیش بۆ شاری كۆبانێ، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ردوولا کۆک بوون لەسەر ھاوکاریکردنی کوردانی ڕۆژئاوا و پشتگیریكردن و پێشکەشکردنی ھەموو جۆرە ھاوکارییەک بۆ شاره‌كه، کە چەند ھەفتەیەكە دووچاری پەلامارێکی توندی تیرۆرستانی داعش بۆتەوە، بۆ ئه‌مه‌ش به حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنەکان، هه‌رچی له توانایاندا بێت، پشتگیریی کوردانی ڕۆژئاوا و خەڵکی کۆبانێ بکەن.
هەر لە كۆبووەنەوەكەدا بە پێوست زانرا كورد گوتارێكی هاوبەشی بۆ قۆناخەكە هەبێت و یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد بپارێزرێ، جەختیش لەسەر كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حزبە كوردستانییەكان كرایەوە بۆ تێپەراندنی قەیرانەكان و گرنگیی به‌شداریی هه‌مووان له بڕیارە چارەنووسازەكاندا.




