ئێمینكی: بایەخی زیاتر بە ده‌زگای چاودێریی دارایی دەدەین و چالاك دەكرێت

هەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەڵێت، له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه بایەخ به‌وه دراوه ده‌زگای چاودێریی دارایی چالاك بكرێت، دەشڵێت، "ئێمه پێویستمان به راهێنانی زیاتر و به‌ده‌ستخستنی زانیاریی زیاتر هه‌یه بۆ بنیاتنانی ئه‌و ده‌زگا گرینگه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌ست به كه‌لێن و كه‌موكوڕییه‌كانمان ده‌كه‌ین و هه‌وڵی چاككردنیشیان ده‌ده‌ین."
ئەم قسانەی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان(جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) لە وۆرکشۆپێکی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای وێستمینسته‌ر بۆ دیموكراسی بوو، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ساز درا و، تایبه‌ت بوو به‌جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی رۆڵی چاودێریی دارایی په‌رله‌مان.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان زیاتر گوتی: "له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه گرینگی به‌وه دراوه ده‌زگای چاودێری دارایی چاڵاك بكرێت و ئه‌مه‌ی ئێستاش كاری یه‌كه‌م نییه و دواییش نابێت، چونكه ئێمه له بنه‌ره‌تدا پێویستمان به راهێنانی زیاتر و به‌ده‌ستخستنی زانیاریی زیاتر هه‌یه بۆ بنیاتنانی ئه‌و ده‌زگا گرنگه‌و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌ست به كه‌لێن و كه‌موكوڕییه‌كانمان ده‌كه‌ین و هه‌وڵی چاككردنیشیان ده‌ده‌ین و، ئه‌گه‌ر وایش بیر نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه ئێمه نامانه‌وێت له واقیعی خۆمان تێ بگه‌ین."
(ئێمینكی) راشیگه‌یاند: "خواستی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه زیاتره كه ده‌زگای چاودێری و سیستمی داراییه‌كه چالاكتر بكرێت، به‌ڵكو ده‌خوازێت بگاته هاوشانی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌ك دانیمارك كه به نموونه‌ی شه‌فافییه‌ت و چاودێری ده‌ستنیشان كراوه، هەڵبەت له كوردستانیش كاری زۆر كراوه بۆ پێشخستنی، هه‌م ده‌زگای چاودێری و هه‌م سیستمه داراییه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌سه‌ر په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه بۆ باشتر بنیاتنانی سیستمه‌كه له‌و كار و پرۆژانه بروانن. هه‌روه‌ها پێویستیشه ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه شاره‌زا و ئه‌زموونی خۆیشمان گرینگه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه پێش بۆ پێشخستنی سیستمی داراییمان."
پەیامنێری KDP.info




