٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش ناوی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكانی قەرەتەپەی ئاشكرا كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، داعش لە تویتێكدا ناوی ئەنجامدەرانی كارە تیررۆریستییەكانی ناحییەی قەرەتەپەی ئاشكرا كرد.
دوای چەند سەعاتێک لە هەرسێ تەقینەوەكەی  ناحییەی قەرەتەپە، كە بە هۆیانەوە نزیكەی 150 هاووڵاتی بوونە قوربانی کە شەهید و برینداریان تێدان، ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە توێتێدا، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی بەرپرسیارێتیی خۆی لەو كردەوانە، ناوی هەرسێ ئەنجامدەری كارە تیرۆریستییەكانی ئاشكرا كرد.
گوتوویەتی: تەقینەوەی  یەكەم لە ڕێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بوو كە لەلایەن خۆكوژ (ئەبوو سارەی ئەلمانی)-ەوە ئەنجام درا وە، كردەوەی دووەمیش بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو و لە ڕێگەی خۆكوژ (ئەبوتوراب توركی) لە بەردەم نەخۆشخانەی قەرەتەپە ئەنجام دراوە، تەقینەوەی سێیەمیش كە ئەویش ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بوو لەلایەن خۆكوژ (ئەبو موحەممەد جەزراوی) ئەنجام درابوو.
هیوا حوسێن ئەمین


 

هەواڵی پەیوەندیدار