٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئەنجامی سێ تەقینەوە لە قەرەتەپە بە دەیان كەس شەهید و بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

قەرەتەپە-KDP.info- كارگێڕێكی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی سێ تەقینەوە لە قەرەتەپە، بە دەیان كەس شەهید و بریندار بوون.

كارگێڕی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە (ئیسماعیل رەحیم)، بۆ kdp.info گوتی، ئەمڕۆ لە قەرەتەپە سێ تەقینەوە كە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و دوو كەسی خۆكوژەوە ئەنجام دراون، ڕوویان داوە و لە ئاكامدا بە دەیان كەس شەهید و بریندار بوون.
(ئیسماعیل رەحیم) گوتیشی، لەبەر ئەوەی ژمارەی قوربانیان زۆر بووە، بریندارەكان رەوانەی كفری و كەلار كراون، هەر بۆیەیش تاوەكو ئێستا ئاماری قوربانیان نەزانراوە، بەڵام رێژەكە زۆرە.
كارگێڕی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە ڕوونیشی كردەوە، لەناو بریندارەكاندا چەند بەرپرسێك هەن، لەوانە بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەری كارەبا و هەروەها بەڕێوەبەری ئاساییش كە ئەمانە برینەكانیان سووكە.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، بەپێی زانیارییەكان یەكێك لە خۆكوژەكان ئافرەت بووە، بەڵام تاوەكو ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار