٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دارایی عێراق پێشنیازی كردووە زیاتر لە 4ملیار دۆلار بۆ هەرێم رەوانە بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی بودجەی عێراقەوە بكرێت و وەزیری داراییش بە وەکالەت پێشنیازی كردووە كە بڕێك پارە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت، كە لە 4ملیار دۆلار زیاترە.

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب)، بە kdp.info-ی راگەیاند، لەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تاوتووكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2014 كۆ دەبێتەوە و لە میانەی گەنگەشەكردن لەبارەی بودجەوە، گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازێكی وەزیری داراییەوە دەكرێت كە داوای كردووە سولفەیەك كە بڕەكەی 4ملیار و400ملیۆن دۆلارە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت، لەو كۆبوونەوەیەیشدا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
(نەجیبە نەجیب) زیاتر گوتی، بڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، ئەمەیش بۆ گفتگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە.
ڕوونیشی كردەوە، وەها بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزیرە كوردەكان بێنە بەغدا و سوێندی سایایی بخۆن، بەڵام هێشتا یەكلا نەبووەتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەروەها ئەوەیشی خستە ڕوو كە، لەم هەفتەیە بەشێكی پرسەكان یەكلا دەكرێنەوە و پێشبینییش دەكرێت بودجە رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردنی.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار