٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك.. مۆڵگەكانی تیرۆریستان بە سەختی بۆردوومان كران

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- شەوی ڕابردوو، تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان سەنگەر و مۆڵگە و بارەگاكانی تیرۆریستانیان لە سنووری حەویجە و ریاز و مەلا عەبدوڵڵا لە باشووری شاری كەركووك بۆردوومان كرد.

موقەدەم (غەفوور جەوهر) لە لیوای شەشی پیادە، بە KDP.INFOـی  ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هێرشێكی فراوانیان كردە سەر مۆڵگە و بارەگاكانی تیرۆریستان لە قەزای حەویجە و ریاز و مەلا عەبدوڵڵا، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەیشدا بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ئێمە گەییشتوون، نۆ ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان سوتێنراون، بەڵام زیانە گیانییەكانی ئەو هێرشە نەزانراون، لەلایەكی ترەوە لە ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە میحوەری مەلا عەبدوڵڵا (9) تیرۆریست كوژراون و ژمارەكیشیان بریندار بوون".
موقەدەم (غەفوور) زیاتر گوتی، لە ئاكامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەكی زۆر بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی شاری حەویجە.
هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار