٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە.. پرسگەلێک دەخەنە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  وەها بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە سلێمانی کۆ ببنەوە و نێچیرڤان بارزانی)-یش سەرۆکایەتیی شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکات.
سەرچاوەیەکی باڵا بۆ KDP.info، دەربارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، کۆی ئەو پرسانەی پێوەستن بە دۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە، بەشداری و چوونی وەزیرە کوردەکان بۆ بەغدا، داعش و پێوەندییەکانی نێوان هەردوو حیزب، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێ.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی کە، کۆبوونەوەکە لە شاری سلێمانی ساز دەدرێت.. زیاتر گوتی، دەمێکە چاوەڕێی وەها کۆبوونەوەیەکن و ویستوویانە لە ئەو گرژی و ناکۆکیانەی نێوانیان بە تایبەت کە لە پاش دواهەڵبژاردنەکانەوە هاتوونەتە ئاراوە، بکۆڵنەوە و چارەیان بۆ بدۆزنەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، لە وەها دۆخێکدا کە کوردستان و عێراق و ناوچەکە پێیدا ڕەت دەبێ، ئەوەی بۆ کورد گرینگە، پێکەوە هەڵکردن و یەکگوتاری و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد دەبێ لە نێوان لایەنە سیاسییە کوردستانییەکاندا قووڵ بکرێتەوە و ئەگەر ناکۆکییش هەبن وەلایان بنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار