٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوار فراکسیۆن بۆ فراکسیۆنی سەوز: هەوڵەکانی تەبایی و پێکەوە کارکردن لەبار مەبەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کۆمەڵێک پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی، گۆڕان و پارتی..  بە داخەوەن کە چەند ئەندام پەرلەمانێکی فراکسیۆنی یەکێتی لێدوانی وا دەدەن وەکئەوەی ئەوان نەبێت، هەمووان بێدەنگن و ئەو 64 ئەندام پەرلەمانەیش هەمووی یەکێتی بن"، دەشڵێن، "ئەمجۆرە رەفتار و موزایەدانە بەسەر تراژیدیای گەلەکەمانەوە خزمەت بە خۆرئاوای کوردستان و  هەوڵەکانی تەبایی و پێکەوە کارکردن ناکات."

دەقى راگەیاندنى پەرلەمانتارانى چوار فراکسیۆنەکەى پەرلەمانى کوردستان:
دوای گەمارۆدانی کۆبانی و چڕبوونەوەی شاڵاوی هێزە بەربەرییەکانی داعش بۆسەر خۆرئاوا، سەرەڕای هاوپشتی و هاوسۆزیی تەواوی پەرلەمان و ئەندام پەڕلەمانەکان، بەداخەوە چەند ئەندام پەرلەمانێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لێدوانی وا دەدەن وەکئەوەی ئەوان نەبێت هەمووان بێدەنگن و ئەو 64 ئەندام پەرلەمانەش هەمووی یەکێتی بن (کە فراکسیۆنەکەیان تەنیا 18 ئەندامن)! بە دڵنیاییەوە ئەمجۆرە رەفتار و موزایەدانە بەسەر تراژیدیای گەلەکەمانەوە خزمەت بە خۆرئاوای کوردستان ناکات و  هەوڵەکانی تەبایی و پێکەوە کارکردن لەباردەبات و ئەمەش لە ئەستۆی ئەو پەرلەمانتارانەی فراکسیۆنی یەکێتییە.  با تراژیدیای گەلەکەمان لە خۆرئاوا و کۆبانی، کۆمان بکاتەوە نەک پارچەپارچە!

کۆمەڵێک پەڕلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی،
کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتوی ئیسلامی، گۆڕان، پارتی
 

هەواڵی پەیوەندیدار