٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاوارەکانی کۆبانی لە ڕێی ئیبراهیم خەلیلەوە، دێنە هەرێمی کوردستان.. بارزانی فەرمانی داوە پێشوازییان لێ بکرێ

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info-  بەرێوبەری  ئاساییشی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل، دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی، بە بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەروازەی ئیبراھیم خەلیل بە ڕووی ئاوارەکانی کۆبانیدا کرایەوە و، ھەر ئەمڕۆیش ژمارەیەک ئاوارە گەییشتنە ھەرێمی کوردستان.

بەرێوبەری  ئاساییشی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل(عەبدوڵوەھاب محەممەد) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی، بە بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی)، دەروازەی ئیبراھیم خەلیل بە ڕووی ئاوارەکانی کۆبانیدا کراوەتەوە و، ھەر ئەمڕۆ دوو کاروانی ئاوارەکان لە تورکیاوە کە زیاتر لە 500ئاوارەن ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستانەوە."
(عەبدوڵوەھاب محەممەد)گوتیشی: "داروازەکە کراوە دەبێت بە ڕووی ئاوارەکانی کۆبانیدا، ژمارەیان ھەر چەند بێت و، ئەوانەی پاسپۆرتیان پێ بێت راستەوخۆ دێنە ھەرێمی کوردستان و ئەوانەی دیکەیش دەبردرێن بۆ کەمپەکان."
زیاتر گوتی، ئاوارەکانی کوردانی ئێزیدیش رۆژانە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و، تەنیا ئەمڕۆ ھەزار و 500 ئاوارەی ئێزدی گەڕاونەتەوە ھەرێم.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار