٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارزانی: ئەو هێزەمان هەبێ، بە فڕۆکەیش بێ هاوکاری دەگەیەنینە کۆبانی

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، لە بەرەکانی جەنگەوە لە دیداری کەناڵی سکای نیوزدا.

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە لە کەمتەرخەمیی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردنی کۆبانی، کە لە ئێستادا لەبەردەم هەڕەشەی داگیرکردنە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە.

(سەرۆک بارزانی)، لە چاوپێکەوتنێکدا کە بەرنامەی "بەڕاشکاوی"-ی تەلەڤزیۆنی سکای نیوز لەگەڵیدا سازی داوە، هاوکات ڕایدەگەیەنێ، گەمارۆدانی ئەو شار لە لایەن داعشەوە، ڕێی لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کۆبانی گرتووە، گوتیشی، ئەگەر ئەو هێزەی هەبێ و لە توانایدا بێ، لە ڕێی ئاسمانییەوە و بەپەلە هاوکارییان دەگەیەنێتێ.
(بارزانی) زیاتر گوتی، وڵاتانی ڕۆژئاوا، دژ بە داعش هاوکاریی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەپێناو پاراستنی ئاساییش و سەقامگیرییەکەی و هۆکاری دیکەی سەربازی و سیاسی.
ئاماژەیشی دا بەوەی کە، باوەڕی وابوو ئەو کاتەی داعش لە هەولێر نزیک ببووەوە، تورکیا پشتیوانێکی گەورەی هەرێمی کوردستان بێت،
(سەرۆک بارزانی) لە میانەی ئەو بەرنامەیەدا دەربارەی ڕاپرسی بۆ جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق، گوتی، "لێی پاشگەز نابینەوە، بەڵام لە ئێستادا جەنگان دژ بە داعش لە پرسە لەپێشینەکانمانە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوکات پابەندبوونی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەمانگیی حکوومەتی عێراق دووپات کردەوە، ئەمە سەرباری هەندێ تێبینیی کورد پێوەست بە پرسگەلێکەوە.

سەعات 10-ی شەوی یەکشەممە، بەرنامەی "بەڕاشکاویی زەینە یازجی" لە تەلەڤزیۆنی سکای نیوزەوە ببینە.

هەواڵی پەیوەندیدار