٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێردەی یوئێن لە سووریا، داوا لە تورکیا دەکات ڕێ بە کوردانی ڕۆژئاوا بدات بچنەوە کۆبانی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا(ستاففان دیمستوورا)، ئەمڕۆ هەینی داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد، ڕێ بە کوردانی ڕۆژائاوا بدات سنوور ببڕن و جارێکی دی بچنەوە بەرگری لە کۆبانی بکەن.

ئەمڕۆ هەینی، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا(ستاففان دیمستوورا)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "داوا لە دەستەڵاتدارانی تورکیا دەکەین، ڕێ بە ئەو ئاوارە زۆرەی ڕۆژئاوای کوردستان بدەن، بۆ بەرگریکردن لە کۆبانی بگەڕێنەوە."
زیاتر گوتی، پێشبینیی کۆمەڵکوژی لە ئارادایە و گوتیشی، "سریبرینیتساتان وەبیر دێتەوە" لە یۆگۆسلاڤیای پێشوو؟

فڕانس پرێس – زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار