٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە جەلەولا، داعش پێنچ كەسی گولـلەباران کردن

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info-  ئەمڕۆ هەینی، تیرۆریستانی داعش چەند كەسیكیان لەو ناو شارۆچكەی جەلەولا كووشتوون، بەو تۆمەتەی کە هاوكاریی سوپای عێراقیان كردووە.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران حەمەجان) بە KDP.info-ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی، چەكدارانی تیرۆریستی داعش، پێنج كەسیان لەناو شارۆچكەی جەلەولا گولـلەباران كردوون كە خەڵكی ئەو شارۆچكەیەن."
(كامەران حەمەجان) گوتیشی: "گولـلەبارانکردنی ئەو كەسانە بە هۆی ئەوەوە بووە كە گوایە هاوكاری و زانیارییان داوە بە هێزە ئەمنییەكان و سوپای عێراق، دەربارەی كارەكانیان لەو سنوورە."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار