کۆبانی.. ئەمەریکا 9 گورزی گورچکبڕی دیکەی لە داعش وەشاندوون

کۆبانی-KDP.info- فەرماندەیی سەربازیی ئەمەریکا دەڵێ، ڕۆژی پێنجشەممە(9/9/2014) 9 گورزی دیکەی لە دەوروبەری کۆبانی لە تیرۆریساتنی داعش وەشاندووە کە دەیانەوێ ئەو شارە داگیر بکەن.
بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕوونی دەکاتەوە، لە باشووری کۆبانی 6 گورزی لە داعش وەشاندوون و یەکەیەکی گەورە، دوو یەکەی بچووک و دوو باڵاخانە کە تیرۆریستان دەستیان بەسەرداگرتبوو، هەروەها تانکێک و تۆپێکی لێ تێک شکاندوون.
بەیاننامەکە زیاتر دەڵێ، لە باکووری کۆبانییش، سێ گورزی وەشاندوون کە، دوو یەکەی بچووک، دوو باڵاخانەیش کە تیرۆریستان تییدا بوون وێران کراون.
ڕۆیتەرز- زریان زیاد




