٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پەرلەمان چوونەتە کۆبانی.. هێشتا نەیانتوانیوە لەگەڵ بەرگریکاراندا کۆ ببنەوە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانێ-KDP.info-  ئەندامێکی شاندی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبانیوە ڕایگەیاند، شاندی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوونەتە ناو کۆبانی، بەڵام بە ھۆی شەڕی سەختەوە هێشتا نەیانتوانیوە لەگەڵ چەکدارە کوردەکان کۆ ببنەوە.

ئەندامی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆبانێ (باپیر کامەلا) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئەمڕۆ چووینە ناو کۆبانی و تەنیا 70مەتر مابوو بگەینە ناو چەکداراە کوردەکان، بەڵام بە ھۆی شەڕی سەخت و بەردەوامەوە نەمانتوانیوە لەگەڵیاندا کۆ ببینەوە."
(باپیر کامەلا) گوتیشی، شەڕێکی سەخت لەنێوان چەکدارە کوردەکان و داعشدا بەردەوامە و قۆڵی رۆژھەڵات لە دەست داعشدایە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکایش بە سەختی مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن."
ئەو ئەندامەی شاندی پەرلەمان زیاتر گوتی، سەرباری ئەوەی دوێنێ و ئەمڕۆیش فڕۆکە جەنگییەکان گورزی کوشندەیان لێ وەشاندوون، بەڵام لە ئێستادا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان بەرپا بووە.
(باپیر کامەلا) زیاتر گوتی، چەکدارە کوردەکان بە ورەیەکی بەرزەوە شەڕ دەکەن و پێویستیان بە چەکی قورس و تەمەقەمەنی ھەیە، ئەو گوتیشی ئەوان داوا دەکەن تورکیا سنووریان بۆ بکاتەوە بۆئەوەی ھێزیان پێ بگات و ھاوکات داوای پشتیوانی باشووری کوردستانیش دەکەن.
(کامەلا) ئەوەشی خستەڕوو، "تا ئێستادا کاتی گەڕانەوەمان دیار نییە، چونکە وەها بڕیارە پاش کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرگریکارانی کۆبانیدا، بگەڕێینەوە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار