مه‌سروور بارزانی: پێشمه‌رگه پێویستی به تانك و دژه‌تانك و هه‌لیكۆپته‌ر هه‌یه

ڕەبیعە-KDP.info- ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی) له دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی BBC دا ئاماژه به پێویستیی چه‌كی كاریگه‌ر وه‌ك تانك و دژه‌تانك و هه‌لیكۆپته‌ر بۆ پێشمه‌رگه ده‌دات، كه له‌بری جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كات.
ته‌له‌ڤزیۆنی BBC له راپۆرتێكیدا له میحوه‌ری ره‌بیعه باس له سه‌ركه‌وتن و ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه ده‌كات، كه به سوودوه‌رگرتن له گورزه ئاسمانییه‌كان، پێشمه‌رگه توانی پاشه‌كشه به تیرۆریستان بكات و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فره‌وانیان لێ پاك بكاته‌وه. هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێنی پێدانی چه‌كی قوڕسیان به پێشمه‌رگه داوه، به‌ڵام تا ئێستا پێشمه‌رگه ئه‌و چه‌كانه‌ی وه‌رنه‌گرتوون، كه بۆ ئه‌م شه‌ڕه سه‌خته پێویستیه‌تی.
له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایتشی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دایه گوتی: "ئێمه ئه‌و چه‌كانه‌مان وه‌رنه‌گرتوون، كه بۆ ئه‌م شه‌ڕه پێویستمانن، كه ده‌بێته شه‌ڕێكی زۆر سه‌خت و ئێمه خه‌ڵك له ده‌ست ده‌ده‌ین. وه‌ك ده‌زانن، ئێمه لێره‌ین و پێشمه‌رگه‌كانمان لێره‌ن و گیانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێمه له ته‌واوی جیهانمان ده‌وێ، ئه‌وه‌یه به چه‌كی قو‌ڕس و كاریگه‌ر یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی، كه له حه‌قیقه‌تدا له‌بری ئه‌وان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن.




