٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو وەزیرە کوردەکان دەچنە بەغدا.. هێشتا کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیار نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی خۆی بکاتەوە و پێشبینییش دەکرێت وەزیرە کوردەکان سوێندی یاسایی بخۆن.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان(ئەردەلان نوورەددین) بە kdp.infoی راگەیاند: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکانی دەست پێ بکاتەوە، بەڵام هێشتا کارنامەی کۆبوونەوە دیار نییە و، پێشبینی دەکرێت وەزیرە کوردەکان سوێندی یاسایی بخۆن، چونکە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە کە دوای جەژن وەزیرە کوردەکان دەچنە بەغدا."

زیاتر گوتی، دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی بودجە کۆ ببێتەوە، ئەو کات رەنگە باس لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش بکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار