تلسقۆف.. پێشمەرگە حەوت چەکداری کوشتن و ھەمەرێک و ئۆتۆمبێلێکیشی لێ سوتاندن

تلسقۆف-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک دەڵێت، شەوی رابردوو جارێکی دیکە مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووەتەوە و، لە ئاکامدا حەوت چەکداری داعش کوژراون و ھەمەرێک و ئۆتۆمبێلێکیش سوتێندراون.
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک(لیوا عەبدوڵرەحمان کەورینی) بە kdp.infoی راگەیاند، "لە ناوچەی تلسقۆف ھێزی پشتیوانیی یەک، مۆڵگەکانی داعشیان لە گوندی باتنایێ بۆردوومان کردووە و گورزێکی کوشندەیان لێ وەشاندوون."
(عەبدوڵرەحمان کەورینی) زیاتر گوتی، "ئەمڕۆ زیانیارییان پێ گەییشتووە، لە ئاکامی ئەو بۆردوومانە حەوت چەکدار کوژراون و ھەمەرێک و ئۆتۆمبێلێکیش سوتێندراون."
زیاتر گوتی، لە ئێستادا بارودۆخەکە ئارامە و ھێزی پێشمەرگەیش بۆ هەر ئەگەرێک لە ئامادەباشیی تەواودان.
بڵند ئیبراھیم




