نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان شانازی به پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات.. پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌كی قورس هه‌یه

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی کۆنگرێسی ئەمەریکایی، (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان شانازی به پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات و داوایشی كرد، ئه‌مه‌ریكا له پشتگیرییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه و فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش به‌رده‌وام بێت و له مه‌ودای دووردا بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، ڕوونیشی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌كی قورس هه‌یه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، پێشوازی له كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكایی (ستیفن لیچ) و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و یاریده‌ده‌رانی و تیمی كۆنسووڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، پێكهاتبوون.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، (لیچ) خۆشحاڵیی خۆی به دووباره سه‌ردانیكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه ئاره‌زوویه‌كی زۆر لای كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكایی له هه‌ردوو پارتیی دیموكرات و كۆماری و دۆستانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان و بارودۆخه‌كه به چاوی خۆیان ببینن. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵی كۆنگرێسمانانی هه‌ردوو حیزب بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعشدا و جه‌ختی كرده‌وه، كوردستان ناوبانگێكی باشی دروست كردووه و شایانی پشتگیری و هاوكاریكردنه، چونكه هاوپه‌یمانێكی باشی ئه‌مه‌ریكایه و سه‌لماندوویه‌تی كه پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان ده‌پارێزت و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌گرێت، بۆیه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كوردستان گرینگن و وه‌ك نموونه‌یه‌ك خۆی نیشان داوه.
له دیداره‌كه‌دا بیروڕا ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی مه‌یدانی و سه‌ربازی و مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا و، سه‌رۆكوه‌زیران پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌و باره قورسه دارایی و كارگێڕی و مرۆییه‌ی له ئه‌نجامی جه‌نگی دژی داعش و بڕینی بودجه له لایه‌ن عێراقه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامیان له هه‌رێمی كوردستان.
(نێچیرڤان بارزانی) دووپاتیشی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان شانازی به پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات و داوای كرد ئه‌مه‌ریكا له پشتگیرییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه و فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش به‌رده‌وام بێت و له مه‌ودای دووردا بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، ڕوونیشی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌كی قورس هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران و پێداویستییه‌كانیان كرا و سه‌رۆكوه‌زیران داوای هاوكاریكردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی باشتری ئه‌و ژماره زۆره ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها داوای كرد ڕێكخراو و ئێن جی ئۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و وڵاتانی دۆست ڕۆڵێكی باشتر له یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌راندا بگێڕن، هه‌ردوولایش خۆشحاڵیی خۆیان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌ستگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاژانس و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕی.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی سووریا و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پرسی به‌شداریكرنی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی تازه‌ی عێراقدا و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون، كه تیایدا سه‌رۆكوه‌زیران له‌سه‌ر بنه‌ما و پره‌نسیپی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی (عه‌بادی)-دا كرده‌وه و ڕایگه‌یاند حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێك تێگه‌ییشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا كۆنگرێسمان(ستیفن لیچ) و شاندی یاوه‌ری، دووباره خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و، دووپاتیان كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا دۆستی زۆره، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌رده‌وامیی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن و په‌یامی كوردستان ده‌به‌نه كۆنگرێس، وه‌ك چۆن له هاوكاریكرنی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ردانه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌بێت.




