٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە دوو گوندی میحوەری مەخمووری بێ زیان کۆنترۆڵ کردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزەکانی پێشمەرگە هەڵمەتیان بردە سەر تیرۆریستانی داعش و توانییان دوو گوندی دیکە کۆنترۆڵ بکەنەوە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخمور(سەلیم سورچی) بە kdp.infoی راگەیاند: "هەڵمەتی ھێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پلانێکی دارێژراو بوو، توانرا ھەر یەکە لە گوندەکانی سیرمە و شۆر پەلکەیان کۆنترۆڵ کردن و لەئێستادا ھێزەکانمان لەناو ئەو دوو گوندەدا جێگیر کراون."
(سەلیم سورچی) جەختی کردەوە وک لەو هەڵمەتەدا چەکدارانی داعش بەرگرییان نەکردووە و ھێزەکانی پێشمەرگە بەبێ زیان ئەو دوو گوندانەی کۆنترۆڵ کردنەوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار