پێشمەرگە گوندێكی دیكەی میحوەری مەخمووری لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە

مەخموور-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور، هێرشێكیان بۆ سەر چەكدارانی داعش بەرپا کرد و توانرا گوندێكی ئەو سنوورە كە لە دەست تیرۆریستاندا بوو پاك بكەنەوە.
بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتیی دیموكراتی كوردستان (عەبدوڵڵا تاهیر) بەkdp.info ی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور هەڵمەتێکیان بەرپا کرد و توانییان گوندی سیرمە لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە."
ئەو بەرپرسەی ناوچەی مەخمووری پارتی گوتیشی: "لە ئیستادا شەڕ راوەستاوە و هێزەكانی پێشمەرگە بەبێ ئەوەی زەرەر و زیانیان پێ بگات توانییان ئەو گوندە كۆنترۆڵ بكەن و تیرۆریستانی داعشیش لە پاشەکشەی بەردەوامدان."
نەشوان بەرزنجی




