٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت رۆژانە پێداویستیی سەربازی و هاوکاریی مرۆیی دەگەیەنێتە پێشمەرگەکانی شنگال

سەرچاوە: KDP.info
مەحما خەلیل و پۆلێک پێشمەرگە لە چیای شنگال.

شنگال-KDP.info-  هێزەكانی پێشمەرگە ئەوانەی لە چیای شنگالەوە بەرگری دەكەن، رۆژانە پێداویستیی سەربازییان پێ دەگات و بە هۆیەوە بە توندی بەرپەرچی هێرشە بەردەوامەكانی داعش دەدەنەوە .
ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق(مەحما خەلیل) كە ماوەی 20 رۆژە لە چیای شنگالە بە kdp.info-ی ڕاگەیاند: "هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای شنگال، رۆژانە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بە هەموو شێوەیەك هاوكاریمان دەكرێت و لە رێگەی هێلیكۆپتەرەوە چەك و پێداویستیی سەربازیمان بۆ دێت، ئیمەیش رۆژانە هەموو ئەو هێرش و پیلانەی كە لەلایەن تیرۆریستانی داعش لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكان تێك دەشكێنرێن."
(مەحما خەلیل) گوتیشی: "تیرۆرستانی داعش لەو سنوورە تەواو شپرزە بوون، بەتایبەت دوای ئەو هەموو شكستە یەك لە دوای یەكانەی كە لە سەر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە بردوویانە لە رەبیعە و زوممار، هیچیان لە دەست نەماوە و ئیستا كەوتوونەتە ئازاردانی ئەو خێزانانەی كە لە شنگال ماون و كارە نامرۆڤانەكانیان.." زیاتر گوتی، پێشمەرگە قارەمانەكان لە چیای شنگال لە ئامادەباشیدان و چاوەڕێن پێشمەرگە لێرەیش شكستیان پێ‌ ببات.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق زیاتر گوتی: "لێرەوە سوپاسی خۆمان بۆ سەرۆك و حكوومەت و تەواوی خەڵكی كوردستان دەنێرین كە لە ساتەوەختی یەكەمەوە تا ئێستا لە خەمی ئێمەن و بە هەموو شێوەیەك هاوكاریمان دەکەن."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار