٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان دوو مۆڵگەی داعشیان لە كۆبانی کردنە ئامانج

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  فڕۆكە شەڕکەرەكانی ھێزی ھاوپەیمانان بە ڕابەرایەتیی ئەمەریكا، ھێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە کۆبانی ئەنجام دا.

بەپێی زانیاریی ئاژانسەکان، کە لە سەرچاوە نێوخۆییەكانەوە دەستیان کەوتوون، لە ھێرشەكەدا، زریپۆشەکانی داعش و مۆڵگەكانیان كراونەتە ئامانج.
سێ هەفتەیە بە مەبەستی داگیرکردنی کۆبانی، تیرۆریستانی داعش هێرشی فراوانیان لە سێ قۆڵەوە بەرپا کردووە، بەڵام هێشتا هێزەکانی یەپەگە بەرپەرچی توندی هەر هێرشێکی تیرۆریستانیان داوەتەوە و لە ئێستایشدا شەڕی سەخت لە نێو کۆڵانەکانی شاردا بەردەوامە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار