٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەسایەتیانی ئێزدی، پشتگیریی كوردانی ئێزدییان بۆ سه‌رۆك بارزانی دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕەبیعە-KDP.info-  لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیدا له‌ میحوه‌ری ڕه‌بیعه،‌ كه‌سایه‌تیی ئێزدیان (داسن فارووق به‌گ و هه‌ڤاڵ جه‌لال به‌گ و ئێسكه‌نده‌ر میرزا به‌گ) پشتیوانیی خۆیان و کوردانی ئێزدییان بۆ (سەرۆک بارزانی) و پارتیی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە، هاوکات ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند.
له‌ دیدارێکدا، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی(فازڵ میرانی)، بۆ شاندی کەسایەتیانی ئێزدی، ڕه‌وشی ئیستای كوردستان و ئه‌و قاره‌مانه‌تیانه‌ی كه‌ پیشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ دژی تیروریستانی داعش نیشانیان داوە، خستە بەر باس و دڵگرانیی خۆی و سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستانیشی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ی كه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیانی شنگالدا هاتووه‌ و، به‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی وه‌سفی كرد و گوتی "دڵی ئێمه‌ی ئێشاند و ناخی هه‌ژاندین." ‌
له‌ لای خۆیه‌وه‌ شاندی كه‌سایه‌تیی ئێزدیان سوپاسگوزاریی خویان بۆ هه‌ڵوێستی (سه‌رۆك بارزانی) ده‌ربڕی و هه‌وڵه‌كانی (سەرۆک)-یان به‌رز نرخاندن و ئاماده‌یی و پشتگیریی خۆیان و كوردانی ئێزدیشیان بۆ (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ربڕی.
ئەوان هاوکات ئاماژه‌یان به‌ ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دا و رێز و پێزانینیان بۆ گیانبه‌خشی و فیداكاریی پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنی خوشك و برا ئیزدییەکانیان و به‌رگریی قاره‌مانانه‌یان له‌ خاك و نیشتیمان به‌رز نرخاند.
 

هەواڵی پەیوەندیدار