٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو پێشمەرگە شەهید و سێیش بریندار بوون.. بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە دەڤەری زوممار بریندارە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە دەڤەری زوممار ڕایگەیاند، مینێکی چێندراو بە کاراوانی ئۆتۆمبێلەکانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دەڤەری زومماردا تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.
سەرچاوەکە بە KDP.info–ی ڕاگەیاند، بەرلە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە گوندی بردیێی دەڤەری زوممار، مینێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمێبێلەکانیدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا خۆی و پێشمەرگەیەک بریندار بوون و دوو پێشمەرگەیش شەهید بوون.
بەپێی زانیارییەکان، هێشتا دیار نییە کە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەم بەرپرسەی کۆمیتەیە بە هۆی ئەوەوە بووە کە لە ڕێگای سەرەکی لای داوە یان هەر لەسەر ڕێگا سەرەکییەکە مینەکەیان پێدا تەقیوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار