میرانی بۆ دێر ئێشپیگلی ئه‌ڵمانیایی: پێویستمان بە چەکی قورسی زیاتر و میندۆزەرەوەیە

ڕەبیعە-KDP.info- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان وێڕای ئەوەی سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ ئه‌و به‌هاناوه‌هاتن و هاوكاریانه‌ی كه بە پێشمەرگەیان داوە، ڕایگەیاند "ئێمه زیاتر پێویستمان به چه‌كی قورس و ئالیاتی تایبه‌تی دوزینه‌وه و هەڵگرتنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێندراوه‌كان هه‌یه"، گوتیشی ده‌بێ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە بكه‌ن بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی تیروریستانی داعش.
لە چاوپێكه‌وتنێکدا کە رۆژنامه‌ی دێر ئێشپیگلی ئه‌ڵمانیایی له‌گەڵیدا سازی داوە، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان(فازڵ میرانی) ئاماژه‌ی دا كه مه‌ترسیی داعش ته‌نیا بۆ كورستان و عێراق نییه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئازایانه ئێستا وێڕای به‌رگریكردن له خاك و نیشتیمان له جیاتی هه‌موو جیهان له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات و سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌ك به ده‌ست دێنیت.
سکرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی کە خۆبەخشانە له مێحوه‌ری ره‌بیعه‌یە، سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ ئه‌و به‌هاناوه‌هاتن و هاوكاریانه‌ی كه كردوویه‌تی و ئاماژه‌ی دا "ئێمه زیاتر پێویستمان به چه‌كی قورس و ئالیاتی تایبه‌تی دوزینه‌وه و هەڵگرتنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێندراوه‌كان هه‌یه، ده‌بێ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی زیاترمان بكه‌ن بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی تیروریستانی داعش."
(فازڵ میرانی) هاوکات ئاماژه‌ی به ڕوڵی (سه‌رۆك بارزانی) دا له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌مەریكا و و‌ڵاتانی ئه‌ورووپا و ئاگاداركردنی جیهان له مه‌ترسیی داعش و هه‌روه‌ها گرینگی‌دان و سه‌رپه‌ر‌شتیی راسته‌وخۆ و ئاماده‌بوونی (سەرۆک بارزانی) له به‌ره‌كانی جه‌نگدا به‌رز نرخاند."
له لایه‌كی ترەوە (میرانی) هه‌رێمی كوردستانی به نموونه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و برایانه‌ی ئایینه جیاحیاكان وه‌سف كرد كه له هیچ شوێنێكی تر ئه‌مه به دی ناكرێت.




