٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مووچە و قەرز خەرج کراوە.. حکوومەتی هەرێم، بایی ملیارێك و سێسەدوسی ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی کوردستان(دڵشاد شەعبان) دەڵێ، حکوومەتی هەرێم، بایی ملیارێك و سێسەدوسی ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، بەشێكی ئەو پارەیەیش وەرگیراوە و لە ڕێگای وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە خەرجی كراوە.
(دڵشاد شەعبان) بۆ KDP.info زیاتر گوتی: "ئەوەی كە تا ئێستا هەرێمی كوردستان فرۆشتویەتی نزیكەی 14 ملیۆن بەرمیل نەوتە، باهاكەیشی ملیارێك و سێسەدوسی ملیۆن دۆلارە، ئەو پارەیە بەشێكی وەرگیراوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگای وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە خەرجی كردووە، بەشێك لەو پارەیەیش بۆ دانەوەی قەرزەكان خەرج كراوە، چونكە لە ناوخۆ و لە دەرەوەیش بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرز كراوە، خۆ ئەگەر پارەی ئەو نەوتە و هەندێك پارەی قەرز نەبوایە لە ناوخۆ و لە دەرەوە، ئەوا حكوومەت نەیدەتوانی مووچەی فەرمانبەران بدات، بۆیە زۆربەی پارەكە وەرگیراوە، ئەوەیشی نەدرابێت قەرزە و دەدرێتەوە."
لەبارەی گرفتی كەشتییە نەوتییەکەی كوردستان لە تەكساس گوتی "حكوومەتی هەرێم چاوەڕی بڕیارەكەی تەكساسی دەكرد كە دەرچوو، دەرکەوت لە قازانجی هەرێم بوو و، تەكساس 10 ڕۆژ  مۆڵەتی بە عێراق داوە بەڵگەكانیان بخەنە ڕوو، دواتر مۆڵەتەكەیان درێژ كردەوە، بەڵام هێشتا عێراق بەڵگەی بەهێزیان پێشكەش نەكردووە و دۆسێکە خ لە قازانجی هەرێم تەواو بووە."
ئاماژەیشی دا کە، "ئەو دۆسێیە كۆتایی پێهاتووە، بەڵام بۆ ئێمە ئەو بڕیارەی دادگا لە پارەكە گرینگتر بوو."

کارزان هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار