٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەلەولا.. پێشمەرگە ھێرشێکی گەورەی داعشی تێک شکاند

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info-  شەوی ڕابردوو داعش لە دوو قۆڵ ھێرشی بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە دەست پێ کرد، بەڵام پێشمەرگە بە توندی وەڵامی دانەوە و تێک شکێندران و گوزری کوشندەیشیان لێ وەشاندن.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا(کامەران محەممەد) بەkdp.info ی راگەیاند: "سەعات10-ی شەوی شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش لە میحوەری جەلەولا لە دوو قۆڵ ھێرشیان بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە بەرپا کرد و ھێزەکانی پێشمەرگەیش بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە و شەڕەکە تا سەعات شەشی ئەم بەیانییە درێژەی کێشا، دواتر چەکدارانی داعش تێک شکان و پاشەکشەیان کرد."
(کامەران محەممەد) گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا، تەنیا چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون، بەڵام پێشمەرگە گورزێکی کوشندەیان لە داعش وەشاند و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون."
(کامەران) زیاتر گوتی، لەئێستادا شەڕ کۆتایی ھاتووە و بارودۆخەکە ئارام بووەتەوە.
ڕوونیشی کردەوە، "ھەر شەوی رابردوو لە خانەقین بۆمبێک بە ھێزێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە، لە ئاکامدا پێنج پێشمەرگە شەھید بوون و دووی دیکەیش بریندار بوون."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار