٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە رۆژھەڵاتەوە چوونەتە ناو کۆبانی.. شەڕی قورس لە کۆڵانەکان بەرپا بووە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ئاشکرای کرد، چەکدارانی داعش لە رۆژھەڵاتی کۆبانیوە چوونەتە ناو شار و لە ئێستادا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دەستی پێ کردووە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا(کاوە ئازیزی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە رۆژھەڵاتی کۆبانیوە چوونەتە ناو شار و لەنێوان تیرۆریستانی داعش و یەکینەکانی پاراستنی گەل، شەڕێکی قورس دەستی پێ کردووە."
(کاوە ئازیزی) گوتیشی: "لە ئێستادا شەڕەکە کە گەییشتووەتە نێو شار، شەڕ کۆڵانەکان بەرپا بووە."
(ئازیزی) ڕوونیشی کردەوە، "چەکدارانی کورد قارەمانانە بەرگری دەکەن و ئامادە نین کۆبانی رادەستی داعش بکەن و بەردەوام دەبن لە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لەگەڵ داعشدا."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار