برینی (سەربەست لەزگین) سووکە و سەلامەتە

زوممار-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ لە زوممار، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی ھەشتی پارتیی دیموکراتی کوردستاندا تەقییەوە و، بە سووکی بریندار بووە و سەلامەتە.
لەمبارەیەوە بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زوممار(حەسەن خەلۆ) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئەمڕۆ سەعات 6.30-ی ئێوارە، لەسەر رێگای نێوان بەردییە و خەراب تبن، مینێکی کۆن مابوو، بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی ھەشتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ (سەربەست لەزگین)-دا تەقییەوە، کە بۆ بەسەرکردنەوی سەنگەرێکی پێشمەرگە بەڕێوە بووە."
(حەسەن خەلۆ) گوتیشی، لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا شوفێرەکەی شەھید بوو، بەڵام (سەربەست لەزگین ) بە سووکی بریندار بووە و سەلامەتە.
بڵند ئیبراھیم




