ڕوانگای سووریا: لە دوو هێرشی خۆکوژیدا لە حەسەکە 30 چەکدار شەهید بوون

حەسەکە-KDP.info- ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە دوو هێرشی خۆکوژیدا بۆ سەر دوو خاڵی پشکنینی هێزە ئەمنییەکانی پەیەدە لە شاری حەسەکەی ڕژئاوای کوردستان، زیاتر لە 30 چەکدار شەهید بوون.
بەرپرسی ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ لە سووریا(ڕامی عەبدوڕەحمان) بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە، هەردوو هێرشەکە لە دەروازەی ڕۆژئاوای شارەکە بوون و چەند خولەکێک نێوانی هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکە بوون.
زریان زیاد




