بە بۆردوومانی پێشمەرگە، چوار تیرۆریستی داعش کوژران

مووسڵ-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک گوتی، ھێزەکانی پێشمەرگە مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشیان بۆردوومان کردوون و، لە ئاکامدا چوار تیرۆریست کوژراون.
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک(لیوا عەبدورەحمان کەورینی) بە kdp.infoی راگەیاند، شەوی رابردوو ھێزەکانی پێشمەرگە مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشیان لە گوندی باتنایێ بۆردوومان کردوون، لە ئاکامدا چوار تیرۆریست کوژراون.
(عەبدوڵرەحمان کەورینی) گوتیشی، "ئێستا تیرۆریستانی داعش ناتوانن بە ئاسانی بجووڵێنەوە و لە ھەر شوێنێکیش جووڵە دەکەن، بۆردوومانیان دەکەین."
(کەورینی) دەشڵێت، "سرووشتی کورد و بە تایبەت ھێزی پێشمەرگە وایە، دەستدرێژی ناکاتە سەر کەس، بەڵام ئەگەر دەستدرێژییشی کرایە سەر، دەبێ تۆڵەی خۆی بکاتەوە، بۆیە پێشمەرگە لە راونانی داعش ناوەستێت، تا لەناویان دەبەین و تەواوی ناوچە کوردستانییەکانیان کۆنترۆڵ دەکەینەوە."
بڵند ئیبراھیم




