٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاهێنان لەسەر چەکی ئەڵمانیایی بە هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێر دەستی پێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-DW-   پاش مانگێک لە بڕیاری حکوومەتی ئەڵمانیا بە ناردنی پێداویستیی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان، ڕاهێنەرە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە نزیک هەولێر، دەستیان کرد بە ڕاهێنانی پێشمەرگە لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی چەکی نوێ و پێشکەوتوو کە پێشتر پێشمەرگەی کوردستان نەیبوون و بە کاری نەهێناون.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەربە هەولێر، ڕاهێنان لەسەر چەکی ئەڵمانیایی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێ کرد.
دوێنێ یەکشەممە، لەو سەربازگەیەی بنەسڵاوە یەکەم وانەی تیۆری(نظری)، دەربارەی چۆنیەتیی بەکاربردنی چەکی نوێ و پێشکەوتوو، خوێندراوە، کە لە چوارچێوەی هاوکاری و پشتیوانیی نێودەوڵەتییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش بە کاری دەبەن.
لەو کاتەوەی کە ئەڵمانیا بڕیاری هاوکاریکردنی پێشمەرگەی دا، هەزاران چەکی سووک و ژامرەیەک چکی قورس، بە تایبەت بیکەیشی و مووشەکی دژەتانک و تەقەمەنیێکی زۆر و پێداویستیی دیکەی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە نێردراوە.
ئەفسەرێکی ئەڵمانیایی بە ناوی (فلۆریان ئاڕ) دەڵێ، "ئەو پێشمەرگانەی کە لە خولەکانی ڕاهێناندا بەشدارن، خاوەن ئەزموونن و زۆر بە سانایی مەشقمان لەسەر بەکاربردنی چەکەکان پێ کردوون"، زیاتر گوتی "پێشمەرگە ئەزموونی باشی لە شەڕکردندا بە چەکی کڵاشنیکۆف هەیە، بەڵام شارەزاییان لە بەکاربردنی چەکی ئەڵمانیایی نییە."
بە گوتەی عەقید (کاروان بابان)، مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای گرووپە کە هەر یەکەیان لە 20 پێشمەرگە پێک هاتوون، دەشڵێت، ڕاهێنانەکان بۆ هەر گرووپێک دە ڕٶژ دەخایەنن.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار