شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچنە کۆبانی

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارە سبەی سێشەممە، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی کۆبانی، شاندێکی پەرلەمان کوردستان سەردانی ئەو شارە بکات.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان(فەخرەدین قادر) بە kdp.infoی راگەیاند: "شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکان پێک دێت، سەردانی ئەو شارە دەکات و لەمیانەی سەردانەکەیاندا راپۆرتێک ئامادە دەکەن و دواتر لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت."
(فەخرەدین قادر) گوتیشی، "پەرلەمان دەتوانی داوا لە رێکخراوە خێرخوازییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەستەڵاتی جێبەجێکردن بکات کە بە ھانای کۆبانیوە بچن و ھاوکارییان بکەن."
وەک سکرتێری پەرلەمان دەڵێ، سەردانەکەی ئەو شاندە کاریگەری دەبێت، چونکە ھەموو جووڵەیەک لە ھەر شوێنێک بۆ ھاوکاریکردنی خەڵکی کۆبانی بە تایبەت نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکان کە نوێنەری ھەموو حیزبەکانی ھەرێمی کوردستانن، کاریگەری خۆی دەبێت.
بڵند ئیبراھیم




