٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو تیرۆریسی بیانی کەوتنە بۆسەی پێشمەرگەوە و کوژران

سەرچاوە: KDP.info

ڕەبیعە-KDP.info-   شەوی ڕابردوو، دوو تیرۆریستی داعش کە بە مەبەستی پەلاماردان بەرەو سەنگەرێکی پێشمەرگە لە گوندی تەل حیال هاتبوون، کەوتوونەتە بۆسەی پێـشمەرگەوە و هەردووکیان کوژراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە KDP.info–ی ڕاگەیاند، "شەوی ڕابردوو، دوو تیرۆریستی داعش کە بیانی بوون، بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە هاتوون، کەوتنە بۆسەکانی هێزەکانمانەوە و بەر لەوەی هەر کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، کوژران."
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ڕەنگە ئەو دوو تیرۆریستە، مەبەستیان بووبێت، ناوچەکە بپشکنن و ویستبێتیان ڕی بۆ هێرشێکی هێزێکی تیرۆریستان خۆش بکەن، بۆ سەر پێگەکانی پێشمەرگە لە گوندی تەل حیال کە دەکەوێتە سنووری میحوەری ڕەبیعە، کە چەند ڕۆژێکە لێیان پاک کراوەتەوە، بەڵام بەر لەوەی بە ئامانجەکەیان بگەن، لە لایەن بۆسیەکی هێزەکانی پێشمەرگەوە، کوژران.

هەواڵی پەیوەندیدار