٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە بە توندی مۆڵگەکانی داعشی لە میحوەری باشیک بۆردوومان کرد و حەوت تیرۆریستی لێ کوژران

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە میحوەری باشیک، ھێزی پێشمەرگەیان بۆردوومان کرد، بەڵام پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچیان دانەوە، لە ئاکامدا حەوت تیرۆریست کوژران.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە گوندی پیر حەلان لە میحوەری باشیک، ھێزی پشمەرگەیان بۆردوومان کرد، بەڵام پێشمەرگە بە توندی وڵامیانی دایەوە و ئەو گوندەیان بە چەندین جۆرە چەک بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا حەوت چەکداری داعش کوژران."

(سەعید مەموزینی)گوتیشی: "ھەر شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە قەزای بەعاج کە دەکەوێتە رۆژئاوای مووسڵ 15کەسیان لەدار داون، کە تاوەکو ئێستا ھۆکارەکەی نەزانراوە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار