٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کچەشەڕوانێکی یەپەگە خۆی بە تیرۆریستانی داعشدا تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ڕوانگای مافەکانی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، کچەشەڕوانێکی کورد، لە دەوروبەری کۆبانی خۆی بە کۆبوونەوەیەکی تیرۆریستانی داعشدا تەقاندەوە و زیانی پێ گەیاندن.
بەپێی زانیارییەکان ڕوانگای مافەکانی مرۆڤی سووریا کە بارەگاکەی لە لەندەنە، خۆتەقاندنەوەی کچەشەڕوانەکە بە کۆمەڵە چەکدارەکانی تیرۆریستانی داعشدا، کوژراوی لێ کەتووەتەوە.
ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ زیاتر دەڵێ،  "سەرکردەیەکی سەربازیی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە)، هەڵیکوتایە سەر کۆبوونەوەیەکی تیرۆریستانی داعش لە دەوروبەری کۆبانی و بەرلەوەی بە نارنجۆک خۆی بتەقێنێتەوە، چەند نارنجۆکێکی فڕێداوەتە نێو چەکدارانی داعش."
وەک ڕوانگای مافەکانی مرۆڤ دەڵێ، "ئەمە یەکەم جارە کچە شەڕوانێک خۆی بە مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعشدا بتەقێنێتەوە"، (ڕامی عەبدوڕەحمان)-یش دەڵێ، "هێرشە خۆکوژیەکە لە چەکدارانی داعشی کوشتوون، بەڵام هێشتا ژمارەیان نەزانراوە."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار