٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزی پشتیوانیی یەک زەبری کوشندەی وەشاند.. بە دەیان داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

ڕەبیعە-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، بە بۆردوومانی تۆپخانەکانی هێزی پشتیوانیی یەک، مۆڵگەیەکی داعش لە گوندی موشێرفە بۆردوومان کراوە و بە دەیان تیرۆریست بە هۆیەوە کوژراون.
سەرچاوەکە تایبەت بە KDP.infoزیاتر گوتی، "بە هۆی هەبوونی زانیاریی ورد لەسەر کۆبوونەوەیەکی تیرۆریستانی داعش لە گەندی موشێرفەی میحوەری ڕبیعە، کە ڕەنگە نیازیان خ بووبێ هێرش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەرپا بکەن، بەر لە جووڵەکردنیان، لەلایەن تۆپخانەکانی هێزی پشتیوانیی یەکەوە بە چڕی بۆردوومان کراون و دەیان تیرۆریستیان لێ کوژراون."
ئەگەرچی هەندێ سەرچاوەی تر هەر لە ڕەبیعەوە پێیان ڕاگەیاندین کە ژمارەی ئەو تیرۆریستە کوژراوانەی بۆردوومانەکە، لە نێوان 80 بۆ تیرۆریستدایە، بەڵام هێشتا KDP.infoنەیتوانیوە ژمارەی دروستی کوژراوان وەربگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار