نێردراوی تایبه‌تی (سه‌رۆك ئۆباما)، پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤانی بارزانی)-دا، نێردراوی تایبه‌تی (سه‌رۆك ئۆباما) بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش جه‌نه‌راڵ (جۆن ئاڵن)، ڕایگه‌یاند، ئەمەریکا له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مرۆییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و جه‌نگی دژی تیرۆر پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كات.
دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ئەو دیدارەدا بوو، کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، لەگەڵ شاندێكی ئه‌مه‌ریكایی كرد كه له نێردراوی تایبه‌تی (سه‌رۆك ئۆباما) بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش جه‌نه‌راڵ (جۆن ئاڵن)، باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق (ستیوارد جۆنز) كه تازه ده‌ستی به كار كردووه و جاری یه‌كه‌مه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق(برێت ماكگۆرك) و كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان(جۆزێف پێنینگتۆن)، سازی دا.
له دیدارەکەدا دوابارودۆخ و ڕه‌وشی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش تاوتوو كرا و تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و هه‌ماهه‌نگیی مه‌یدانی.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان پێشوازی له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كه و پیرۆزبایی له ئه‌مه‌ریكا كرد كه سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات و، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاره‌كانیدا بۆ خواست، هه‌موو پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد.
شاندی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مرۆییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك پێویست به هانای ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌وه بچێت كه ڕوویان تێی كردووه، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و جه‌نگی دژی تیرۆر پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌و به سه‌دانهه‌زار ئاواره‌یه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بارێكی قورس كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
شانده‌كه پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له جه‌نگی دژی داعشدا به ده‌ستیان هێناون، هه‌روه‌ها باسیان له ڕه‌وشی مه‌یدانی و به‌ره‌كانی شه‌ڕ كرد و تیشكیان خسته پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و داكۆكی له ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه كرا كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كۆنترۆڵ كراون، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران دووباره خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی شانده‌كه نیشان دا و سڵاو و ڕێزی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) پێگه‌یاندن.




