هۆڵه‌ندا له هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازی بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وه‌زیری پەرەپێدانی هاوكاری و بازرگانیی دەرەكیی هۆڵه‌ندا دووپاتی كرده‌وه كه، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا وه‌ك چۆن پێشتریش هاوكاری كردووه، له پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، پێشوازی له وەزیری پەرەپێدانی هاوكاری و بازرگانیی دەرەكیی هۆڵەندا خاتوو (لیلیانە پلاومن’) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا وه‌زیری پەرەپێدانی هاوكاری و بازرگانیی دەرەكیی هۆڵه‌ندا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و باسی له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خۆی بۆ كه‌مپه‌كانی خه‌ڵكی ئاواره كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری ڕه‌وش و گوزه‌رانیان بێت، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كورددستان كرد بۆ داڵده‌دان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و، دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا وه‌ك چۆن پێشتریش هاوكاری كردووه، له پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
لای خۆیه‌و‌ه سه‌رۆكوه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئاواره‌كان و سه‌ختی و ده‌رده‌سه‌ریه‌كانیان به تایبه‌تی كه وه‌رزی زستان و سه‌رما به‌ڕێوه‌یه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی له توانایاندا بووه پێشكه‌شیان كردووه، به‌ڵام ژماره‌ی ئاواره‌كان و قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه زۆر له تواناكانی حكوومه‌ت گه‌وره‌تره، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر به هانای ئاواره‌كانه‌وه بچن و له‌م كه‌یسه‌دا هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. سوپاسی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندیشی كرد بۆ هاوكارییه‌كانی و داوای كرد هه‌م له ڕووی مرۆییه‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و، هه‌م له ڕووی سه‌ربازیشه‌وه بۆ پشتگیریی پێشمه‌رگه، كه قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌ته‌وه، به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا باسیان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرد و جه‌ختیان له گرنگیی دروستبوونی حكوومه‌تێك له به‌غدا كرده‌وه كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات بێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشتگیری و به‌شداری له حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌كات و خوازیاری ئه‌وه‌یه هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
وه‌زیری هۆڵه‌ندایش ستاییشی ئه‌م هه‌ڵوێست و ستراتیژه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد و تیشكی خسته سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هۆڵه‌ندا له هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستگا و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كرد كه ده‌بێته هۆی خزمه‌تكردنی باشتری ئاواره و په‌نابه‌ران.




