٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا سەربازگەیەک لە هەولێر دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info
پێشمەرگەیەک لە شوێنی مەشقکردنی لە ئەڵمانیا سڵاوی سەربازی بۆ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دەکات.

بەرلین-DW-KDP.info-  بەرلین سوورە لەوەی برەو بەو خولە سەربازیانەی بدات کە لە ڕێانەوە مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و هاوکات ئەفسەری زیاتریش بۆ ئەو ناوەندە سەربازییە ڕەوانە بکات.

حکوومەتی ئەڵمانیا، سووربوونی خۆی لە بەرفراوانکردنی ڕۆڵی سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. بەپێی ئەو یادداشتەی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە(ئۆرزۆلا فۆن دێر لاێین) کە داویەتی بە لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی وڵاتەکەی، حکوومەتی ئەڵمانیا لەوە دەکۆڵێتەوە، هەنگاوی زیاتر لەبارەی کردنەوەی ناوەندێکی سەربازیی ئەڵمانیایی بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە لە هەولێر بکاتەوە. هاوکات ئەفسەری زیاتر بۆ ئەو ناوەندە سەربازییە ڕەوانە بکات.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و، ڕاوێژکاری ئەڵمانیایش(ئەنگێلا مێرکڵ) چوارشەممەی ڕابرد دەربارەی هەمان پرس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی(فڕانک ڤاڵتەر شتاینمایر) و وەزیری بەرگری(ئۆرزۆلا) راوێژی کردووە.
ئەڵمانیا یەکێک لەو وڵاتانەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتییە دژ بە داعش کە پشتیوانیی سەربازی و لۆجیستیکی هەرێمی کوردستانی کردووە و چەکی داوەتێ و ئەرکی مەشقکردن بە پێشمەرگەیشی لەسەر چەکە نوێکانی وەئەستۆ گرتووە.
ئەڵماینا هاوکات لەوە دەکۆڵێتەوە، مەشقی تەواو بە پێشمەرگە، مەسیحی و ئێزدییەکان لە هەرێمی کوردستان بکات. وەهایش چاوەڕوان دەکرێ، ناوەندێکی مەشقکردن لە چوارچێوەی 8 تا 12 ناوەندی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە.
ڕەنگە ناوەندێکی سەربازیی دیکەیش لە ناوچەیەکی دیکەی عێراقدا یان وڵاتێکی دیکە بکاتەوە، کە بۆ مەشقکردنە بە هێزە چەکدارەکانی عێراق کە بە هۆی ناڕێکخراوییانەوە دەناڵێنن.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار